تەقینەوەیەک لە عەفرین رویدا

- 1/23/2019 11:14:00 AM 2332 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوە هەرێمییەکان لە عەفرین رایانگەیاند، لەسەر رێگاى ناوچەى راجۆ لە عەفرین تەقینەوەیەک لە ناوەندێکى چەکدارانی سەر بە دەوڵەتى تورکی رویداوە و تەقینەوەکەش کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٨:١٥ دا لە بەردەم ناوەندێکى چەکدارانی ئەحرار شەرقییەى سەر بە دەوڵەتى تورکیا لەسەر رێگاى راجۆی عەفرین رویداوە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماری کوژراوان و بریندارەکان و هۆکاری تەقینەوەکەش رون نەبوەتەوە.

نیشانەکردن :

#عه‌فرین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP