گەرمیان؛ تراکتۆرێک منداڵێکی شێلا

- 1/23/2019 10:57:00 AM 4242 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشەمە لە گوندی پاڕێوڵەی گەورە سەر بەناحییەی باوەنور تراکتۆرێک منداڵێکی شێلاوە.

عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ منداڵێکی تەمەن ساڵ و نیو گیانی لەدەستداوە دوای ئەوەی تراکتۆر کرودیەتی بە ژێرەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە ناوی شاهان ئەرکانە و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی باوەنور بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و هەر دوێنێ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەڵێت، بەوتەی کەسوکاری تراکتۆرەکەیان لە جێگەیەکی لێژ ڕاگرتوەو شۆفێری لەسەرنەبوە، بەڵام تراکتۆرەکە جوڵەی کردوەو منداڵەکەیان بووە بەژێرەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP