تورکیا: رۆژی هەینی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

- 1/23/2019 10:13:00 AM 4939 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا رایگەیاند، رۆژی هەینی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی  بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی حوریەتی تورکی، جاهید تورهان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا رایگەیاندوە، رۆژی هەینی 25-1-2019 گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە و هەفتانە حەوت گەشت ئەنجامدەدرێت.

هەفتانە حەوت گەشت ئەنجامدەدرێت
راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو لە 25ی مانگی ئەیلولی 2017 دا، 14ی مانگی ئازاری ئەمساڵیش گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی کرانەوە، بەڵام تورکیا رەتیکردەوە رێگە بدرێت بە ئەنجامدانی گەشت لە سلێمانییەوە بۆ وڵاتەکەی و بە پێچەوانەشەوە.
راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم دوای ئەوە هات کە ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو

تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌ خه‌ندان-ى راگەیاند، بۆ كرانه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى هه‌وڵى زۆر دراون له‌ هه‌رێم و عێراقیشه‌وه‌، به‌ڵام "باشترین هه‌وڵیان کە ئاکامی هەبو هەوڵی سه‌رۆك كۆمارى عێراق د.به‌رهه‌م ساڵح بو له‌ ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیارى كرانه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى سلێمانى و توركیا دران".

بۆ كرانه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هه‌وڵى زۆر دران، به‌ڵام باشترین هه‌وڵیان کە ئاکامی هەبو هەوڵی سه‌رۆك كۆمارى عێراق بو

ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌ هه‌وڵى به‌رهه‌م ساڵح  توانراوه‌ ئه‌و لێكگه‌شتنه‌  له‌ نێوان توركیا و فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دروستببێت و لیژنه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى توركیا بنێردرێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ تا پشكنین بكه‌ن و گه‌شته‌كان ده‌سپێبكەنه‌وه‌، ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌رتۆپى هه‌وڵه‌كان تێده‌گه‌ین و باشترین هه‌وڵه‌ كه‌ درابێت".

به‌ هه‌وڵى به‌رهه‌م ساڵح  توانراوه‌ ئه‌و لێكگه‌شتنه‌  له‌ نێوان توركیا و فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دروستببێت
سێی ئەم مانگە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێکی باڵای حكومەتی عێراق سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا-ی کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە باسیان لە کێشەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP