خەندان- شادان عەلی
ئەندامێکی پەرلەمانی پارتی باش-ی توركیا رایگەیاند، بێكاری و هەژاری لە توركیا بەرێژەیەكی بەرچاو زیادیانكردوە و زەرەرمەندی سەرەكی ئەو قەیرانانەش ژنان و خوێنکارانی زانكۆكانن.
دامەزراوەی ئاماری توركیا (TÜİK) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بە بەراورد بە ئامارەكانی ساڵی 2018، بێكاری لە وڵاتی توركیا بەرێژەی لەسەدا 1.3 بەرزبوەتەوە و تێكراكەی گەیشتوەتە لەسەدا 11.6.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە بەروارد بە ئامارەكانی ساڵی رابردو، ژمارەی ئەو كەسانەی بێكارن 501 هەزار كەس زیادیكردوە، ئەوەش ژمارەی بێكارانی وڵاتەكەی گەیاندوەتە سێ ملیۆن و 788 هەزار كەس.
ساڵی رابردو 501 هەزار بێكار زیادیكردوە
بڵند تێزجان، ئەندامی كۆماریەكانی توركیا و ئەندامی لیژنەی هەڵبژاردنەكانی ئە وڵاتە، لە چوارچێوەی پروپاگەندەی پارتەكەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژرادنی شارەوانیەكان رایگەیاند، "لە ئێستادا شەش ملیۆن بێكار و 16 ملیۆن هەژار لە توركیادا هەیە".
شەش ملیۆن بێكار و 16 ملیۆن هەژار لە توركیادا هەیە
تێزجان بەرپرسیاریەتی ئەو قەیرانەی خستە ئەستۆی ئەنقەرە و وتی، "شارەوانیەكان بە تەنیا توانای روبەرووبونەوەی ئەو قەیرانەیان نیە".
ئایلین جێسور، ئەندامی پەرلەمانی پارتی باش-ی توركیا سەرەتای ئەم هەفتەیە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ژنان و فێرخوازانی زانكۆكان یەكەمین زەرەرمەندی قەیرانی ئابوری و بێكارین لە توركیا".
ژنان و خوێندکارانی زانكۆكان یەكەمین زەرەرمەندی قەیرانی ئابوری و بێكارین لە توركیا
ئاماژەی بەوەشکرد، لە كۆی 10 ژن حەوت ژن لە تورکیا بێكارن و هەروەها نیوەی ئەو ژنانەی كاردەكەن بێ بەڵێننامە و گرێبەستی کار كاردەكەن.
بەپێی ئامارەكانی دامەزراوەکە، لە ئێستادا لە كۆی پێنج گەنج گەنجێك بێكارە، هەروەها پیشەسازی و كشتوكاڵ بەرەوخاوبونەوە دەڕۆن.
لە ئێستادا لە كۆی پێنج گەنج گەنجێك بێكارە
ئەوەش خراوەتەڕو، توركیا بەرزترین رێژەی بێكاری لە ماوەی ساڵ و نیوێكیدا تۆماركردوە و تا ئێستاش ڕێژەی بێكاری و هەژاری لە بەرزبونەوەدایە، لە پێنج ساڵی رابردودا تورکیا یەکێک لەو پێنج وڵاتەدا بوە كە زۆرترین رێژەی بێكاریان تێدا هەبوە.
توركیا بەرزترین رێژەی بێكاری لە ماوەی ساڵ و نیوێكیدا تۆماركردوە
لە ئامارەكەی دامەزراوەکەدا هاتوە، ئەفریقای باشور زۆرترین رێژەی بێكاری تێدایە و هەردوو وڵاتی توركیا و بەرازیلیش كە رێژەی بێكاریەكەیان لێكچوە لە دوای هەردوو وڵاتی ئیندۆنیزیا و هیندستان دێن، كە هیندستان ڕێژەكەی لە هەر پینج وڵاتەكە كەمترە.