نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی

- 1/23/2019 9:13:00 AM 2055 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەمیانەی نیگەرانیەكان لە دروستبونی فشاری ئابوری جیهانی و زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی، نرخی نەوتی خاو بەرێژەی لەسەدا 2 دابەزیوە، ئەوەش لەكاتێكدایە گەشەی ئابوری جیهان لە خاوبونەوەدایە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەهەمانكاتدا كێڵگە بەردینەكانی ئەمریكا لە گەشەكردندایە و وەبەرهێنانەكانی روسیا دابەزینێكی چاوەڕواننەكراوی بەخۆیەوە بینیوە. 

بەپێی ئاژانسەکە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی 1.24 دۆلار دابەزیوە كە رێژەیكەی لەسەدا دووە و گەیشتووەتە 61.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

نرخی نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە رێژەی 1.23 دۆلار دابەزیوە و رێژە سەدییەكەی دەكاتە لەسەدا 1.9، كە نرخەكەی دەكاتە 52.57 دۆلار بۆ یەك بەرمیلێك.

شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن، نیگەرانیەكان لەبارەی رێككەوتنەكەی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) و هاوپەیمانەكانی، كە روسیاش یەكێكە لەو وڵاتانە، هەروەها كەمبوونەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوتی خاو بەپێی ئەو رێككەوتنە، هۆكارن بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP