دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردو کۆتایی دێت

- 1/23/2019 8:25:00 AM 7261 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی دێت و ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردو دێت کە زیاتر لە 20 رۆژە دەست بەدابەشکردنی کراوە.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندوە، بۆ دابەشکردنی موچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP