لەروداوێکى هاتوچۆدا سەرجەم ئەندامانی خێزانێك بونە قوربانی

- 1/22/2019 9:31:00 PM 85862 جار خوێندراوەتەوە

خەندان

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی دو شۆفیر روداوێكی هاتوچۆ رویداو بەهۆیەوە سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خیزانێک بونە قوربانی

فازیل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ رایگەیاند "بەپێی زانیارییەكان روداوەكە كاتژمێر 5ی سەر لەئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ركوك له‌نزیك مورتكه‌ لەنێوان دوو لۆری بارهه‌ڵگر رویداوە. 

وتیشى: "روداوەكە لەكاتی پێچكردنەوەی یەكێك لەبارهەڵگرەكان رویداوە و لەئەنجامدا یەكێك لەبارهەڵگرەكان خۆی كێشاوە بەئۆتۆمبێلێكی دیكەدا كە چوار ئەندامی خێزانێكی تێدابوە و بەو هۆیەوە دوو لەئەندامانی خێزانەكە گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیكەشیان برینداربون. 

 حاجی راشیگەیاند: روداوەكە جگەلە زیانی گیانی، هاوكات زیانی مادی زۆریشی لێكەوتۆتەوە و بەهۆیەوە بۆماوەیەكی زۆر رێگای نێوان كەرك هەولێر گیراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP