بەپەلە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا

- 1/21/2019 7:33:00 PM 7564 جار خوێندراوەتەوە
وێنەکە لە ئەرشیف وەرگیراوە


خەندان-

کاتژمێر 3:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە قەزای رانیە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 3:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەرکەپکان سەر بەقەزای رانیە ئۆتۆمبیلێکی جۆری بارهەڵگر لە لۆفەکانی زینی وەرتێ لە رێڕەوی خۆی لایدا و بووە هۆی وەرگەڕانی و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شۆفێرەکە ناوی (و،آ) کەتەمەنی 39ساڵ بوو گیانیلەدەستدا و سەرنشینه‌كه‌شی کە لەگەڵیدابوە تەمەنی 45ساڵ بەناوی (ن،ع) بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی رانیە کراوە.

پۆلیس دەشڵێت، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی رادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوه‌ته‌وه‌ و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

نیشانەکردن :

#رانیە #رووداوی هاتوچۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP