خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر
بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به به‌ناوكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبون دابینکراون نیگه‌رانی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستانی لێكهوتهوه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى و ژماره‌یه‌ك له بازرگانان له شارى هه‌ولێر كۆبونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت.
مه‌لا یاسین، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ن ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێداچونه‌وه‌ی پێدابكرێت، چونكه بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دراوه كه رێگه نادات ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون ته‌رخان ده‌كرێن به‌ناوی بازرگانانەوە بكرێن.
وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان دەشڵێت، ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ت پێشێلكردنی مافی توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگایه، بۆیه پێویسته پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، چونكه ئه‌مه واده‌كات وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پرۆژه ئه‌گه‌ر به‌ناو نه‌كرێت گرنگی نامێنێت، بۆیه پێویسته ئه‌و بڕیاره خاڵێكی بۆ زیاد بكرێت كه هه‌مو پرۆژه‌یه‌ك نه‌گرێته‌وه.
وتیشی، راسته هه‌ندێ وه‌به‌رهێنه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بونه و هه‌ندێ پرۆژه كه‌م و كوری تێدابوه یاخود هه‌ندێ زه‌وی وه‌به‌رهێنان خراپ به‌كارهاتون، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره وا رێكبخرێت كه‌له خزمه‌تی وه‌به‌رهێنان بێت.
به‌پێى بڕیارى ژماره 439ی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه له به‌رواری 19/ 11/ 2018 ده‌رچوه تیایدا هاتوه ئه‌و زه‌ویانه‌ى بۆ پڕۆژه‌ى بازرگانى و نیشته‌جێبوون به‌كارده‌هێندرێن نابێت به‌ناوى بازرگانانه‌وه بكرێت.