تیریزا مەى: بەدواى چارەسەرى نوێدا دەگەڕێین بۆ دەرچون لە قەیرانى بریتانیا

- 1/21/2019 7:10:00 PM 2564 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێین بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی برێکزیت و رازیکردنی لایەنەکانی دیکە.
 
لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لەپەرلەمانی وڵاتەکەی، تێریزا مەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا رایگەیاند: بەدوای چارەسەرێکی نوێدا دەگەڕێن بۆ چارەسەرکردنی پرسی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا و بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەی فرەلایەنی لەگەڵ حزبەکانی تر یەکێکە رێگا چارەکان.

تێریزا مەی هیوای خواست کە بتوانێت بەپلانێکی نوێ کێشە و سەرنجی پشتیوانانی برێکزیت و پەرلەمانتارە ئایرلەندییەکان چارەسەربکات لەبارەی پرسی سنوری ئایرلەنداوە.

پلانی دڵنیایی کە پەیوەندیدارە بە پرسی سنورەکانی ئایرلەندای باکور کۆماری ئایرلەندا یەکێکە لەو چارەسەرانەی کە بۆ رازییکردنی پەرلەمانتارانی ئایرلەندی پێشکەش کراوە و تێیدا دڵنیایی دراوەتە پەرلەمانتارانی ئایرلەندا کە پاش دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا ناگەڕێنەوە بۆ زەقکردنەوەی سنورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

تا ئێستا لە بریتانیا قەیرانی برێکزیت بەردەوامە و حکومەتەکەی تێریزا مەی روبەروی چەندین گرفت بوەتەوە کە پەیوەندی بە پرسە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەوە هەیە و پێویستە چارەسەربکرێن.

دوێنێ یەک شەممە تێریزا مەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەکۆبونەوەی لایەنەکاندا پلانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەخاتە بەردەست و هیوادارە لەرێگەیەوە پێش کۆتایهاتنی وادەی دیاریکراو بە پەسەندکردنی ئەو پلانە نوێیەوە بگەڕێتەوە بۆلای بەرپرسانی ئەوروپا. 

نیشانەکردن :

#به‌ریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP