روسیا کەیسێکی یاسایی لەدژی تویتەر و فەیسبوک دەجوڵێنێت

- 1/21/2019 6:57:00 PM 1501 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی خۆنەگونجانیان لەگەڵ یاساکانی روسیا، حکومەتی ئەو وڵاتە کەیسێکی مەدەنی لەدژی هەریەک لەکۆمپانیای تویتەر و فەیسبوک جوڵاند.

بەپێی هەواڵێکی ( ئیندیپێندنت)ی بەریتانی، بەهۆی ئەوەی فەیسبوک و تویتەر نەیانتوانیوە خۆیان لەگەڵ یاسای داتاو زانیاری روسیا بگونجێنن، حکومەتی روسیا کەیسێکی مەدەنی لەدژیان جوڵاندوە. 

بەپێی زانیارییەکان روسیا داوایکردوە هەریەک لەو دو کۆمپانیاییە سێرڤەری زانیاریەکانیان لەناو روسیادا دابنێن وەک لە یاساکانی زانیاری ئەو وڵاتەدا هاتوە، بەڵام ئەوان تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو هەنگاوە یاساییە بنێن.

ئاژانسی ئینتەرفاکس لەبارەی هەواڵەکەوە رایگەیاندوە حکومەتی روسیا تەنها یەک مانگی بۆ تویتەر و فەیسبوک داناوە کە ئەو داواکارییە یاساییە جیبەجێبکەن ئەگەرنا هەنگاوی توندتریان لەدژ دەگیرێتەبەر. 

لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا حکومەتی روسیا یاسای توندتری بۆ ئینتەرنێت دەرکردوە و لەو چوارچێوەیەشدا بریاری لابردنی هەندێک رێگای سێرچکردن و دۆزینەوەی زانیاری داوە و داوای لەسەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتیش کردوە کە خزمەتگوزاری نامەناردنیان ببەستنەوە بە سێرڤەرەکانی روسیاوە.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP