هەولێر؛ روبەروبونەوە لەنێوان بازرگانانى ماددەى هۆشبەرو پۆلیس رودەدات

- 1/21/2019 5:36:00 PM 10311 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە گەڕەکى کەسنەزانى شارى هەولێر رووبەرووبوونەوەى لە نێوان سێ بازرگانى ماددەى هۆشبەرو پۆلیس روویداو توانرا دوو کەسیان دەستگیربکرێن.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە خەندانى راگەیاند، ئەمڕۆ بنکەى پۆلیسى کەسنەزان بەمەبەستى دەستگیرکردنى باندێک چونەتە شوێنى کڕین و فرۆشتنى ماددەى هۆشبەرو لەکاتى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکان کە سێ کەس بوون رووبەرووبوونەوە روویداو تیایدا کەسێک هەڵهات.

یەکێک لە بازرگانەکان ئافرەتە

وتیشى: ماڵێک هەبووە کە ماددەى هۆشبەرى تێدا فرۆشراوە و شەوانە کۆبوونەوەى تێدا ئەنجامدراوە، ئەمڕۆ لەسەر فەرمانى دادوەر توانیویانە دەست بگرن بەسەر ژمارەیەکى زۆر لە کەلوپەل و ماددەى هۆشبەرداو دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراوە، بەڵام یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەقەى لە هێزە ئەمنییەکان کردوەو هەڵاتووە.

لەبارەى ئەو ماددانەى دەستى بەسەرداگیراوە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتى: چەندین ماددە دەستى بەسەرداگیراوە وەک (کریستاڵ، حەشیش و هیرۆیین) و یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیش ئافرەتە.

 

 


نیشانەکردن :

#هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP