پارەى گەنمى سێ ساڵى جوتیاران خرایە پرۆژە یاساى بودجەوە

- 1/20/2019 11:44:00 PM 15624 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەنێو پرۆژە یاساى بودجەى ٢٠١٩ ى عێراق بڕیاردرا پارەى گەنمى جوتیارانى سێ ساڵ بدرێت.

ئەحمەد حاجى رەشید ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە گفتوگۆکانمان لەسەر پرۆژە یاساى بودجە توانرا دەقێکی تایبەت بەگەنمی جوتیاران دانرێتکە وەزارەتی دارایی پارەی (۲٠۱٤_۲٠۱٥_۲٠۱٦) تەرخان بکات بۆ ئەوەی شایستەکانی جوتیارانی پێبدرێت.

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق راشیگەیاندوە، پرۆژە یاساى بودجە لەرووى تێکستەوە تەواو بوەو تەنها خاڵە ناکۆکەکان ماون کە سبەى دوو شەممە گفتوگۆى لەسەر دەکەن کە لەناویدا موچەى هەرێمى تێدایە.

لەبارەى جێکردنەوەى موچەى فەرمانبەران و پێشمەرگە تا لە پرۆژە یاساکەدا جێگیر بکرێت بەبێ بوونى مەرجى ناردنى نەوت، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراى کردووە کە نەرمییەک هەستى پێدەکرێت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP