حاجیاوا : باوک و کوڕێک کوژران

- 1/20/2019 6:52:00 PM 47521 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەى ئەمڕۆ لە شارۆچکەى حاجیاواى ئیدارەى راپەڕین باوک و کوڕێک کوژران .

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە خەندان-ى راگەیاند: "کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی سەردەم لە شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین باوک و کوڕێک کوژران".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: " کوڕەکە تەمەنى تەنها سێ ساڵ بووە بە ناوی (ک.ا) و باوکەکەش تەمەنى 36 ساڵە بەناوى (ا.ا)ە و تەرمەکانیان بە کوژاوى دۆزراونەتەوە کە شوێنەوارى فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە.

ئاماژەى بەوەشکرد کە لە ئێستادا تەرمى کوژراوەکان لە پزیشکى دادوەرییەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردوە بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرانى ئەو کارە و هۆکارى رووداوەکە.

لە دواین پۆستیدا باوکە کوژراوەکە نوسیویەتى : "خودا لە سورەتێکى سوێند بە کات ئەخوا.. دەفەرموێ؛ لەدواى هەر ناخۆشییەک، خۆشى دێت.. سوێند بە اللە بەپێى کات ئەو خۆشییە هەر دێت .. ئارام بگرە.. 

 

 

نیشانەکردن :

#رانیە #كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP