بەپەلە

کۆمسیۆن زانیاری لەسەر کێشەی ئەو کارمەندانە بڵاودەکاتەوە کە پارەیان پێنادرێت

- 1/19/2019 7:13:00 PM 11745 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو بنکانەی کە دەنگەکانیان کێشەی تێدابووە یان کارمەندەکانیان کەمتەرخەمبون پاداشتەکانیان وەرناگرن و روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.

رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو بنکانەی کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە یان کارمەندەکانیان کەمتەرخەمبوون، پاداشتی کارەکانیان وەرناگرن، ئەگەر سکاڵای تایبەتیش لەسەر کەسێک هەبێت لە کارەکەی کەمتەرخەمبووە، رووبەڕووی دادگاش دەکرێتەوە.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کارمەندانەی کە پاداشتی کارەکانیان وەرناگرن وتیشی، نازاندرێت ژمارەی ئەو کارمەندانە چەندە، بەڵام هەر کارمەندێک کەمتەرخەمی کردبێت روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.

رۆژی١٢ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش بۆ ئەو رۆژە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کارمەندی بە شێوەی گرێبەست دامەزراند.

نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP