ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین رویدا

- 1/19/2019 8:43:00 AM 2982 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسانی ئیدارەی عەفرین رایانگەیاند، شەوی رابردو تەقینەوەیەک لە شاری عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان رویداوە.

ئاژانسی هاوار نیوز لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی عەفرینەوە بڵاویکردەوە، درنگانی شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌حمودیه‌ له‌ شاری عه‌فرین ڕویدا.

بەڵام تا ئێستا هۆکار وزیانەکانی تەقینەوەکە نازاندرێت، کە بەپێی ئاژانسەکە "گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئەنجامیاندوە.

ئەوە دوەم تەقینەوەیە لەماوەی سێ رۆژی رابردودا، دوای ئەوەی چوارشەممە رابردو تەقینەوەیەک لە مەنبج رویدا و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون. 

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ شه‌قامى سندوسى سه‌نته‌رى شارى مه‌نبج ڕویداو چوار سەربازی ئەمەریکیش لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداو دوانی دیکەش برینداربون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ چه‌ند دوكانێك و چێشتخانه‌یه‌كى كردوەته‌ ئامانج و له‌وكاته‌شدا چوار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له‌ نزیك ته‌قینه‌وه‌كه‌ بوون و دوانیان گیانیان لەدەستداوە و دواتر به‌ فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت گوازراونەتەوە.

نیشانەکردن :

#عه‌فرین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP