هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

کۆمسیۆنی عێراق ژمارەیەک کارمەند دادەمەزرێنێت

- 1/18/2019 5:13:00 PM 54173 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
جێگری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان کۆمسیۆن ژمارەیەک کارمەند بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت.

رزگار حاجی حەمە، جێگری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەیەک کارمەند بۆ بنکەکانی دەرهێنانی تۆماری بایۆمەتری بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت و بۆهەر بنکەیەکیش شەش کەس دادمەزرێندرێت لە عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا، تا ئەوکاتەی پرۆسەی بایۆمەتری بەردەوام بێت.

دەشڵێت، تا ئێستا نزیکەی ١١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هاوڵاتی کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆسەکە وەستا، بڕیارە دوای پەسەندکردنی بودجە پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.



نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP