سلێمانی؛ پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان دادەندرێت

- 1/18/2019 3:33:00 PM 10618 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بەدانانی پێوەری زیرەک دەکرێت، چونکە بڕێکی زۆر پێداویستییەکانی گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكە به‌شێك له‌كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌كانى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با گه‌یشتووەتە گه‌نجینه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، دواى گه‌یشتنى قۆناغه‌كانى دیكه‌ى كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌كانى له‌ئاینده‌كى نزیكدا ده‌ست به‌دانانى پێوه‌ره‌كان ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى دەشڵێت، گه‌نجینه‌یەكى زۆر باش بۆ كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییەكانى پێوه‌رى زیره‌ك دابینكراوه‌، كه‌ تیایدا گۆكا ده‌كرێت، پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ك یه‌كێكه‌ له‌و پرۆژه‌ گه‌ورانه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانى كاره‌باى داده‌نێت، وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با.

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌باش له‌ هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى یەک ملیۆن و نیو هاوبه‌شى كاره‌با هه‌یه‌.




نیشانەکردن :

#كاره‌با

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP