بەپەلە

سێرگى لاڤروڤ : هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پێکهێنانى لیژنەى نوسینەوەى دەستوور لە سوریا

- 1/18/2019 1:47:00 PM 2854 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

کەمێک پێش ئێستا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پێکهێنانى لیژنەى نوسینەوەى دەستوور لە سوریا.

دواى سەردانەکەى بۆ روسیا، هەریەک لە هایکۆس ماس وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا و سێرگى لاڤروڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

سێرگى لاڤروڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا لەسەر کێشەکانى سوریا رایگەیاند "بەردەوامین بۆ پێکهینانى لیژنەى نووسینەوەى دەستوورى سوریا، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانمان بەردەوامن.

لاى خۆشیەوە هایکۆس ماس وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا رایگەیاند : "پێویستە قەیرانەکانى سوریا چارەسەر بکرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ روسیا کارى هاوبەش دەکەین ".

لەبارەى دۆخى ئۆکرانیا هایکۆس ماس رایگەیاند : هەردوولا گفتوگۆیان کردوە بۆ ئەنجامدانى ئاگربەستێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، وە ئەگەرى سەرهەڵدانەوەى کێشەکانى ئۆکرانیا باسکراوە، ئەڵمانیاش پشتگیرى داواى ئۆکرانیاى بۆ بەردانى سەربازانى وڵاتەکەى لەلایەن روسیاوە کردوە.

سێرگى لاڤروڤ رایگەیاند کە ئۆکرانیا هەموو رێسا نێودەوڵەتییەکانى پێشێل کردوەو هەوڵى دروستکردنى ئاژاوەى ناوە لە روسیا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP