توركیا داوای رادەستکردنەوەى یاریزانێکى NBA دەکات

- 1/18/2019 1:29:00 PM 4943 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - لوقمان غەفور / واشنتن

تورکیا داواى رادەستکردنەوەى یاریزانى ناودارى NBA ئینیس كانتێر لە ئەمریکا دەکاتەوە و بە تۆمەتى هەبوونى پەیوەندى بە فەتحوللا گویلەن سەرۆکى بزووتنەوەى خزمەت.

ئاژانسى هەواڵى CNN بڵاویکردۆتەوە کە تورکیا لە رێگەى پۆلیسى ئینتەرپوڵ داواى لە ئەمریکا کردووە کە ئینیس كانتێر یاریزانى ناودارى NBA کە ئێستا لە ولایەتى پەنسلڤانیا دەژى رادەستبکرێتەوە.

تورکیا هۆکارى ئەو داواکارییەى گەڕاندۆتەوە بۆ هەبوونى پەیوەندى لە نێوان ئینیس كانتێر و فەتحوللا گویلەن سەرۆکى بزووتنەوەى خزمەت، کە تۆمەتبارە بە دەست هەبوون لە کودەتا سەربازییەکەى ١٥ ى تەمموزى ٢٠١٦ ى تورکیا.

ئینیس كانتێر ماوەى ٢٠ ساڵە لە ئەمریکا دەژى و هەڵگرى بڕوانامەى ئەمریکییەو یەکێکە لە یاریزانە ناودارەکانى NBA، وەک خۆشى وتویەتى لەدواى بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵە نەیتوانیوە سەردانى لەندەن بکات بەمەبەستى ئەنجامدانى ئەرکێکى پاڵەوانێتى و رایگەیاندوە کە مەترسى لەسەر ژیانى هەیە لە دەرەوەى ئەمریکا.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP