ئاگادارییەک لە هاتوچۆى هەولێرەوە

- 1/18/2019 11:28:00 AM 7833 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان -

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لە مەترسى رێگەى دەربەندى گۆمەسپان بەهۆى زۆرى بارینى بەفرەوە.

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر سه‌رجه‌م شۆفێران وهاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاتەوە كه‌وا رێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان كه‌ بۆ سه‌ر چیای سه‌فین ده‌چێت له‌مه‌فره‌قه‌كه‌وه‌  بۆ سه‌ر شاخی سه‌فین پاك نه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌فر به‌هۆی رێژه‌ی زۆری به‌فره‌كه‌، وە له‌ ئێستادا به‌ستویه‌تی و بوه‌ به‌شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌ك، بۆیه‌ به‌رێگایه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نرێت.

هاتوچۆى هەولێر داوا له‌شۆفێران ده‌كات كه‌وا ئه‌م رێگایه‌ی به‌كارنه‌هێنن تاكو پاكده‌كریته‌وه‌ و شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌ك نامێنێت، و بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی ناو به‌فر خۆیان توشی كێشه‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌م دۆخه‌ی ئێستای ریگایه‌كه‌وه‌ به‌م نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه‌ تیمه‌كانی به‌فر راماڵینیش كاره‌كانیان سه‌خت بوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP