نزیکەى 90 کەس لە تەقینەوەکەى کۆلۆمبیا بوونە قوربانى

- 1/18/2019 10:59:00 AM 4039 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژمارەى قوربانیانى تەقینەوەکەى شەوى رابردوو لە پایتەختى کۆڵۆمبیا بۆ 21 کوژراو و 68 بریندار بەرزبوویەوە.

شەوى رابردوو ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە بوگوتاى پایتەختى کۆلۆمبیا ئەکادیمیایەکى پۆلیسى کردە ئامانج و بەو هۆیەوە نزیکەى 90 کەس بوونە قوربانى.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ هەینى پۆلیسى کۆلۆمبیا رایگەیاند، ئەو تەقینەوەیە کە ئەکادیمیاى پۆلیسی جه‌نه‌ڕاڵ سانتانده‌ری کردبوه‌ ئامانج تیایدا 21 كه‌س کوژران و 68 کەسى دیکەش برینداربوون کە 58  لە بریندارەکان رەوانە نەخۆشخانە کراون.

پۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و داوا دەکات هەر کەس زانیارى هەیە هاوکارییان بکات بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرانى کردەوە تیرۆریستیەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP