کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەى شارەکانی هەرێمی کوردستان

- 1/18/2019 8:32:00 AM 5549 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەى کەشوهەواى ناوچە جیاوازەکانی هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینیەکان ئاسمان هەورو هەتاو دەبێت.

ئەمڕۆ هەینى، ئاسمان هەورو هەتاو دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە و نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانى دەبێت کە سێ پلە دەبێت و بەرزترین پلەى گەرماش لە دهۆک دەبێت کە ١١ پلە دەبێت .

هەروەها سبەى، ئاسمان هەورو هەتاو دەبێت و نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانى دەبێت کە سێ پلە ژێر سفر دەبێت و بەرزترین پلەى گەرماش لە دهۆک دەبێت کە ١٢ پلە دەبێت .


 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP