ھەولێر؛ دوو ئەندامی گروپێکی تیرۆرستی دەسگیرکران

- 1/17/2019 10:14:00 PM 6318 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: توانیویانە دوو ئه‌ندامی گرووپێكی تیرۆریستيی داعش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر بکەن. 

بەپێى راگەیەندراوێک کە وێنەیەکى گەیشتۆتە خەندان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر له‌ رێکه‌وتی 16-1-2019 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا دوو ئه‌ندامی گروپێكی تیرۆیستيی"داعش"ى له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌کانی (ا،ا،ا) و (ق، ع، ا، ج).

ئەوەشخراوەتەروو کە ئەو تۆمەتبارە له‌ به‌شی ئه‌منی گروپی تیرۆیستيی داعش کاریان کردووه‌.

هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا شەش گومانلێکراو بەتۆمەتى بەشدارییکردن لە تيرۆر ده‌ستگیرکران و سەرجەم دەستگیرکراوەکان رووبەرووى یاسا کراونەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP