بەپەلە

رابەر و ئه‌ندامانی شورای ناوه‌ند ناگۆڕدرێن
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كاتی ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسی دیاریكرد

- 1/17/2019 9:19:00 PM 3368 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌ینێت بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو حه‌وته‌مین كۆنفرانسی ده‌به‌ستێت .
عه‌بدولڵا وه‌رتی وته‌بێژ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی كاتی به‌ستنی كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دیاریكرا و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس دیاریكراوه‌ ، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كانی كۆنفڕنس و دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنفڕانس. 

وتیشی: بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ نێوان هه‌ردوو كۆنگره‌ كۆنفرانسێك ده‌به‌ستێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ كارو ئامانج و ده‌ستكه‌وته‌كانی حزب، تیایدا گۆڕانكاری له‌ زۆربه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی حزب ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنفڕانس ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت . 

ئاماژەى بەوەشکرد، كۆنفرانس ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری به‌رپرسی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و رێكخراوه‌كانی حزب و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی تر، جگه‌ له‌ پۆستی رابه‌ڕی گشتی و ئه‌ندامانی شورای ناوه‌ندی.

بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان لە دواین هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بەشدارى هەڵبژاردنى کرد و پاشەکشەى گەورە لە دەنگەکانیان روویدا کە تەنها پێنج کورسى پەرلەمانیان بەدەستهێنا، بەو هۆیەشەوە نارەزایی توند لەنێو لایەنگران و ئەندامانى ئەو حزبە دروستبوو.


نیشانەکردن :

#بزوتنەوەی ئیسلامی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP