" لێکگه‌یشتنی هێزه‌ سیاسیه‌كان بۆ سه‌قامگیرى عێراق"
سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ شاندێكى حزبى شوعى عێراق كۆبویه‌وه‌

- 1/17/2019 4:43:00 PM 1651 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک بەرهەم ساڵح و رائد فەهمی

خه‌ندان-

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شوعی عێراق  و شاندی یاوه‌ری له‌ كۆشكى سه‌لام كۆبویه‌وه‌.

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ  رائد فه‌همی ئه‌مینداری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شوعی عێراق  و شاندێكى یاوه‌رى كۆبۆته‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی گرنگی لێکگه‌یشتنی نێوان هێز و فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كرد به‌جۆرێك كه‌ له‌ئاست خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵاتدا بێت، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور كرده‌وه‌ وه‌ك تاكه‌ مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.

نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌شڵێت، شاندى حزبى شوعى عێراق هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند له ‌پاراستنی یه‌كریزی نیشتمانی و پیاده‌كردنی زمانی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری گرفت وته‌نگه‌ژه‌كان كه‌ رێگره‌‌ له ‌به‌ره‌وه‌پێشچوونی عێراقێكی دیموكرات.

هاوكات، له‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق به‌ ‌گشتی و پشتیوانی له ‌كارنامه‌ی حكومه‌ت و په‌له‌كردن له‌پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتیان كرا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP