بەڤیدیۆ.. منداڵێکی دوو ساڵان لە ئۆتۆمبیل دەکەوێتە خوارەوە

- 1/17/2019 4:41:00 PM 41145 جار خوێندراوەتەوە


خەندان -

لە رووداوێکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، منداڵێک دوای کەوتنە خوارەوەی لە ئۆتۆمبیل، لە مردن رزگاری دەبێت.

لە ویلایەتی "مینیسوتا" لە ئەمەریکا، منداڵێکی دوو ساڵان کە لەگەڵ خێزانەکەیدایە لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا لەدواوە بە کورسیە تایبەتەکەیەوە بەستراوەتەوە، لەناکاو دەکەوێتەخوارێ، کە پێدەچێت دەرگای ئۆتۆمبیلەکە بەباشی دانەخرابێت.

هەرچەندە شوێنی کەوتنەخوارەوەی منداڵەکە بە کورسیەکەوە مەترسیداربوو، چونکە شەقامێکی سەرەکی بوو، بەڵام بەهۆی وریایی شوفێری دواترەوە لە مردن رزگاریدەبێت.

ئەوەی دەبێتە جێگای سەرسوڕمان، لەکاتی کەوتنەخوارەوەی منداڵەکە، شوفێری ئۆتۆمبیلەکە کە خێزانی منداڵەکەن ناوەستێت و هەر دەڕوات، بەڵام دواتر منداڵەکە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناو خێزانەکەی.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP