نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
-
1/17/2019 9:21:00 AM
8333 جار خوێندراوەتەوە
خهندان-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ، لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، 1290دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 217 ھەزار دینارە.
ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری لالە لە شاری سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18بە 187ھەزار دینارە و نرخی یەك ئۆنسە زێڕیش بە 1290 دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 217 ھەزار دینارە و نرخی یەك لیرەش 336 هەزار دینارە.