خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ

- 1/17/2019 8:29:00 AM 42512 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردو بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 17ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2019، مووچه‌ی مانگی 10ی 2018ی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندووە، بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.


نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP