ڤیدیۆ؛ چركه‌ساتى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى مه‌نبج
داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ى مه‌نبج ڕاگه‌یاند

- 1/16/2019 6:35:00 PM 10954 جار خوێندراوەتەوە
چرکەساتی تەقینەوەکە

خەندان-

رێكخراوى چه‌كدارى داعش لە تویتەر بەرپرسیارێتی خۆى له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ى سه‌نته‌رى شارى مه‌نبج ڕاگه‌یاند و ژماره‌ى سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش بووه‌ چوار سه‌رباز.

داعش له‌ ڕێگه‌ى پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانى خۆیه‌وه‌ له‌ تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، خۆکوژێکیان بەناوی ئەبویاسین ئەلشامی لەڕێگەی چاکەتێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بەچەند سەربازێکی هاوپەیماناندا له‌شه‌قامى سندوسى مه‌نبج تەقاندوەتەوە.

هاوكات ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی تەقینەوەكەوە تا ئێستا 13 كەس كوژراون كه‌ چوار كه‌س له‌كوژراوه‌كان سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكین،  و 18 كه‌سین بریندارن كه‌ برینى پێنج کەسیان سه‌خته‌ و له‌نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

كاتژمێر 12 و 30ى خوله‌كى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەشاری مه‌نبج-ى ڕۆژئاواى كوردستان هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی كردە ئامانج و بەهۆیەوە 13 هاوڵاتی مەدەنى و سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى كوژران.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP