317 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هەرێمى كوردستان
-
1/16/2019 4:22:00 PM
31447 جار خوێندراوەتەوە
خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی ڕایگه‌یاند، بڕی 317 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتوەتە ده‌ست وەزارەتی دارایی و مووچه‌ى مانگى 10ى ساڵی رابردوی پێ ته‌واوده‌كرێت.
سەرچاوەك له وەزارتى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم ئەمڕۆ به خه‌ندان-ى وت، ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌فه‌رمى بڕى 317 ملیار دینار له وه‌زاره‌تى دارایی عێراقەوە گه‌یشتوته هەرێم و بڕیاره بۆ ته‌واوكارى مووچه‌ى مانگى 10 به‌كاربهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پاره‌كه بۆ موچەی دیوان و وەزارەتی ناوخۆ و سامانە سروشتییەكان و ئەوقاف و ڕەگەزنامەی هەرێم و وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه ده‌بێت كه لیستى مووچه‌ى مانگانەیان گه‌یشتوەته گه‌نجیه‌نه‌كان ئەو پاره‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.
هاوکات، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2019، مووچه‌ی مانگی 10ی 2018ی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندووە، بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.
