بەوێنە.. باوکێک لە پێناو کچەکەی شەش گەشت دەکات

- 1/16/2019 3:14:00 PM 12985 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باوکێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەپێناو کۆبوونەوەی لەگەڵ کچەکەی شەش بلیتی فڕۆکە دەکڕێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی " Brightside" هاڵ ڤاوغان-ی دانیشتووی ئۆهایۆ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا، كاتێك دەزانێت كچەكەی (مایك ڤاوغان) بەهۆی ئەوەی كارمەندی فڕۆکەیە و ناتوانێت كریسمس لە ماڵەوە بەسەرببات و پێویستدەكات لە گەشتەكانی فرۆكەكەیدا ئامادەبێـت، بڕیاردەدات لەهەموو گەشتەكانی كچەكەیدا بەشداریبكات تا كریسمس بەیەكەوە بەسەربەرن.

ڤاوغان بلیتی هەموو ئەو گەشتە فرۆكەوانیانەی بڕی كە كچەكەی تێیدا بەشداردەبوو، کە شەش گەشت بوو، دوای ئەوەی لە یەكێك لە گەشتەكاندا  سەرنشینێكی تەنیشت كورسیەكەی هاڵ چیرۆكی هاڵ-ی لەزاری خۆیەوە بیست، چیرۆكەكەی لەگەڵ وێنەیەكدا، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوە و دواتر بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەوە بەناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا، وەك نمونەیەكی دەربرینی خۆشەویستی دایبابان بۆ رۆڵەكانیان باسكرا.

بە گشتی ئێوارەی كریسمس لە ماڵەوە و لەناو خێزانەكاندا بە ئاهەنگ و مەراسیم بەڕێدەكرێـت، بەڵام بۆ هاڵ ڤاوغال ئەم كریسمسە لەنێو ئاسمانەكان دا بە شەش گەشت لەگەڵ كچەكەی مایك ڤاوغال دا بوو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP