لە کەرکوک دەستڕێژی گوللـە لە کادیرێکی پارتی کرا و کوژرا

- 1/16/2019 9:21:00 AM 5778 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسی ناوچەی سێی پارتی لە کەرکوك رایگەیاند، شەوی رابردو لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوك دەستڕێژی گولـلە لە عەبدولجەبار رەشید عارف، بەرپرسی رێکخراوی موسەڵای پارتی کراوە و کوژراوە.

کاوە ئەحمەد فەتحوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی سێی پارتی لە کەرکوك رایگەیاند، "شەوی رابردوو عەبدولجەبار رەشید عارف، بەرپرسی رێکخراوی موسەڵای پارتی، لەکاتی گەڕانەوەی لە پرسەی دۆستێکیان لە گەڕەکی موسەڵا لەنزیک بارەگایەکی بەرەی توورکمانی و نزیک بنکەی پۆلیسی ئازادی، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە سەرەتا بە سەختی برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

نیشانەکردن :

#كه‌ركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP