یونسێف : 15 منداڵى ئاوارەى سوری لە سەرما گیانیان لەدەستداوە

- 1/15/2019 11:12:00 PM 2589 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێکخراوى یونسێف-ى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکراى کرد کە بەهۆى سەرماوە 15 منداڵى ئاوارەى سورى گیانیان لەدەستداوە.

بەپێى هەواڵێکى سکاى نیوز، رێکخراوى یونسێفى سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشدارى داوە لە خراپى دۆخى منداڵانى ئاوارەى سورى لە کەمپى رکبان لە سنوورى وڵاتى ئوردن.

خەیرەت كابالاری بەڕێوەبەری ڕێكخراوی یونیسێف لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا ئاشکراى کردووە کە بەهۆی سەرماو نەبونی خزمەتگوزاری تەندروستیەوە 15 مناڵ لەكەمپی ئاوارەكانی ڕكبان لە سنوری ئوردن گیانیان لەدەستداوە .

هۆشداریشى داوە کە دۆخى ژیانى منداڵانى ئاوارە بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارى و سەرماو سۆڵەوە رووبەرووى مەترسى بۆتەوە و داواى هاوکاریشى کردوە.

كەمپی ئاوارەكانی ڕكبان لەسنوری ئوردن لەساڵی 2016 وە نزیكەی 50 هەزار ئاوارەی سوریی تێدا نیشتەجێیەو دۆخی ژیان و گوزەرانیان زۆرخراپە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP