باوکێک هەوڵى خنکاندنى منداڵەکەى دەدات

- 1/14/2019 8:48:00 PM 27365 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار باوکێک ویستویەتی منداڵەکەی خۆی بخنکێنێت.

ڕائید عه‌لی جەمال قه‌دوری وته‌بێژى پۆلیسی گەرمیان وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە منداڵێكى تەمەن سێ ساڵ و نیو له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ هه‌وڵى خنكاندنى دراوه‌، ئێستا منداڵه‌كه‌ لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری سه‌ره‌تایی بۆ کراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنى سلێمانى كراوه‌.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، بەوتەی دراوسێکانی ئەو هاوڵاتییە نەخۆشی دەرونی هەیە و دوای ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێک زەواجی کردوە و جیابونەتەوە ئەم منداڵە لەنێوانیان دروست بوە و دایکی بەجێی هێشتوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 باوکی منداڵەکە بەندکراوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP