سەرۆککۆمار لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆبوویەوە

- 1/14/2019 7:32:00 PM 2430 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ دووشه‌‌ممه‌ 14|1|2019 سه‌رۆككۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح،  له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا لەگەڵ محەمەد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری کۆبوویەوە.

له کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی عێراق و ئێران كرده‌وه ‌و  به‌ پێویستی زانی نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بدرێت‌، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ عێراق و ئێران سه‌نگ وكاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ئاماژەى بەوەشکردوە، كێشه ‌و ناكۆكییه‌كان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ركردن و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌منی ئه‌وتۆ بێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بتوانن به‌ ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بژین و بواری ئابووری و بازرگانی ببوژێته‌وه‌و خه‌ڵكیش لێی سودمه‌ند ببێت.

هه‌ر له‌و‌دیداره‌‌دا سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان و هه‌لومه‌رجی سیاسی بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق نیشاندا و ‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌شی بۆ پشتیوانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌ گشت بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP