شای ئوردن گەیشتە عێراق

- 1/14/2019 11:58:00 AM 5584 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن ئەمڕۆ دووشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت.

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە شا عه‌بدوڵڵا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە بەغدا بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئوردن-دا.

ئەو سەردانەی شا عەبدوڵا دوای سەردانی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دێت بۆ ئوردن لە 15ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو لە چوارچێوەی ئەو سەردانەنەی کە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامیدا بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

بەپێی میدیای فەرمیئوردن، شای ئوردن دەیەوێت هاوکارییەکانی نێوان عێراق و وڵاتەکەی زیاتربێت بەتایبەت لە بوارەکانی تیرۆر و ئابوری و بازرگانیدا.

نیشانەکردن :

#ئوردن #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP