خشتەی ئەمڕۆی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

- 1/13/2019 8:09:00 AM 53298 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو بەردەوامە و ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندووە، بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.

نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP