بەڤیدیۆ.. قەڵەوی ژنێک لەسەر پێخەفەکەی زیندانی دەکات

- 1/12/2019 12:58:00 PM 16199 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژنێکی بەریتانی بەهۆی زیادبوونی کێشییەوە بەشێوەیەکی زۆر، هەشت ساڵە لەسەر پێخەفەکەی زیندانی بووە.

پزیشکان هەمیشە هۆشداریدەدەن لە زیادبوونی کێش و قەڵەوی، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی هەیە، بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا کلێری تەمەن 49 ساڵ کە لە ناوچەی سۆوسامپتۆن دەژی، بەهۆی ئەوەی کێشی گەیشتووەتە 197 کیلۆ، ماوەی هەشت ساڵە لەسەر پێخەفەکەیەتی و ناتوانێت جوڵە بەباشی بکات.

بەپێی زانیارییەکان ئەم ژنە، کێشی لە ئاستێکدایە کە مەترسی بۆ ژیانی دروستکردووە و چاوەڕوانی مەرگ دەکات، چونکە بەردەوامیش پێویستی بە چاودێری هەیە و لە ئێستادا لەگەڵ کچە 19 ساڵەکەی دەژی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP