بەپەلە

باشماخ؛ شۆفێرێك به‌هۆى غازه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

- 1/12/2019 12:43:00 PM 6397 جار خوێندراوەتەوە
وێنەی ڕووداوەکە

خه‌ندان - 

له‌ خاڵى سنوورى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، دوو شۆفێر به‌هۆى غازه‌وه‌ تووشى هه‌ناسه‌توندى ده‌بن و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێکیان گیان له‌ده‌ستده‌دا.

لوقمان لەتیق لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پێنجوێن به‌ خه‌ندان-ى ڕاگه‌یاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، تیمەکانی بنکەی تەندروستی خاڵی سنووری باشماخ و پۆلیس و ئاسایش دوو شۆفێریان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پێنجوێن.

وتیشى، دوای پشکنین و چارەسەر بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ شۆفێره‌كان بەهۆکاری مانەوە لەناو ئۆتۆمبێل و غاز لێدانیان تووشى حاڵه‌تى هه‌ناسه‌تووندى بوون، باری تەندروستی شۆفێرێكیان تاڕادەیەک جێگیر بووە، بەڵام یەکێک لە شۆفێرەکان به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی لەدەستداوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەو شۆفێره‌ى گیانیلەدەستداوە ناوی مسیب ئه‌بوقاسم عه‌باسی-یە و خەڵکی شیرازە و تەمەنی 41 ساڵە، هاوكات لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP