نرخى زەوى و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

- 1/12/2019 11:58:00 AM 60624 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

خاوه‌نى كۆمپانیاى عقارات بۆ خانووبه‌ره‌ ڕایگه‌یاند، به‌پێی ڕاپۆرتێكى كۆمیانیاكه‌یان  نرخى یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و زەوى ڕووی له‌ به‌رزبونه‌وه‌ كردووه‌.

ئەندازیار هەردى سەلام خاوەنى کۆمپانیایى عقارات بۆ خانووبەرە لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا راپۆرتێكی تایبه‌ت به‌ نرخی زه‌وی و شوقه‌ و خانوو خسته‌ڕوو و رایگەیاند، له‌ ساڵی 2018 نرخی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و زه‌وی و باڵه‌خانه‌ به‌رزی و نزمی به‌خۆیه‌وه‌ بینی ئه‌وه‌ش به‌هۆی، ئارامی و سه‌قامگیری ، كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت ، گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كان و دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بووه‌. 

وتیشی، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان، زۆری رێژه‌ی باجی خانوبه‌ره‌ ، نه‌بونی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ندێ شوێن هۆكاربوون بو دابه‌زینى نرخى خانووبه‌ره‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌راورد به‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 له‌ شه‌ش مانگی دووه‌م نرخی خانو و زه‌وی به‌ رێژه‌ی 9.7% زیادیكردووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نرخى شوقە بۆکرێ لەشەش مانگى یەکەمى ساڵی 2018 لە 10.7% دابەزیبوو، بەڵام لەشەش مانگى دووەم لە 3.64% بەرزبۆتەوە،  فرۆشتنى شوقە  لەشەش مانگى یەکەم لە 11.4% دابەزیبوو، به‌ڵام له‌ شه‌ش مانگی دووه‌م لە 4.59% بەرزبۆتەوە، کۆى گشتى نرخەکانى فرۆشتن و کرێى شوقە لەنێوان 13% بۆ لە 15.8% بەرزبۆتەوە.

هاوكات، نرخى فرۆشتنى خانوو لەساڵى 2018 لەشەش مانگى یەکەم دابەزیبوو، بەڵام لەشەش مانگى دووەم لە 10.28% بەرزبۆتەوە، نرخى خانووى کرێیش لە 28.7% بەرزبۆته‌وه‌ و کۆى گشتى له‌ ساڵی رابردوو له‌ ١٩.٦% نرخەکان بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

 ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، نرخى زەوى کشتوکاڵی لە 48.79% بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینیوە لەکاتێکدا لەشەش مانگى یەکەمى 2018 نرخه‌كه‌ى دابەزیبوو، هاوكات زەوى بازرگانی بەهەمان شێوە لەشەش مانگى یەکەم دابەزیبوو، بەڵام لەشەش مانگى دووەم بەرێژەى لە 9.3% بەرزبۆتەوە.


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP