خشتەی سبەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

- 1/12/2019 11:14:00 AM 129255 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو بەردەوامە و سبەی یەکشەممە مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندووە، بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.

نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP