وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سلێمانی رادەگەیەندرێت

- 1/12/2019 10:58:00 AM 20554 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - ئەحمەد مستەفا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگەی سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگەیاند، پارەی كارمه‌ندانى كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار گه‌یشتووەته‌ بانكه‌كانى سلێمانى و بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگەی سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ خه‌ندان-ى وت، ماوه‌ى چوار ڕۆژه‌ سه‌رجه‌م بڕه‌ پاره‌ى كارمه‌ندانى گرێبه‌ست كه‌ له‌ ماوه‌ى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ 12ى ئایاری ساڵی رابردوو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن هه‌بووه‌ گه‌یشتووەته‌ بانكه‌كانى سلێمانى.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاره‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌  كۆمسیۆن له‌ ڕاگه‌یندراوێكدا دابه‌شكردنى بڕه‌ پاره‌كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه‌ رابگه‌یەنێت، كه‌ شه‌ش بانكى سلێمانى كارمه‌ندانى سه‌نته‌رى شار بڕه‌ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گرن، هه‌فته‌ى ئاینده‌ش لیژنه‌یه‌ك ده‌چێته‌ سه‌نته‌رى قه‌زاكانى ده‌وروبه‌رى سلێمانى و بڕه‌ پاره‌ى كارمه‌ندانى ئه‌و ناوچانه‌ش دابه‌شده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ى نوسینگەی سلێمانى کۆمسیۆن وتیشی، هه‌ندێك له‌ناوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ركراوه‌ به‌گومانى هه‌بوونى ناوى دووباره‌ یان هه‌بونى ناوى وه‌همى، بۆیه‌ ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ناوه‌كان له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، تا ئه‌وكاته‌ى ده‌رده‌كه‌وێت ڕاستن و وه‌همى نین مووچه‌كانیان راده‌گیرێت.

نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP