كه‌شناسى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بڵاوكرده‌وه‌

- 1/12/2019 10:14:00 AM 15577 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى باران له‌هه‌ندێك ناوچه‌.

بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ شه‌ممه‌، له‌هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له‌ نێوان  ساماڵ و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت. 

هەروەها، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینى باران له‌هه‌ندێك ناوچه‌ و له‌شه‌ودا ، هاوكات به‌فربارینێكى كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان. 


نیشانەکردن :

#کەش و هەوا #کەشناسی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP