ڤیدیۆ؛ ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبج چوار چه‌كدارى نزیك له‌ توركیای ده‌ستگیرکرد

- 1/12/2019 9:21:00 AM 4489 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبج بڵاویكرده‌وه‌، چوار چه‌كدارى مه‌رتاڵى فوراتى سه‌ر به‌ گروپه‌ى چه‌كداره‌كانى توركیای ده‌ستگیركردووه‌، کە دانیانناوە بەو ده‌سترێژى و وێرانكارییانه‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ناوچه‌ داگیركراوه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.

ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبج له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه‌ رایگەیاند، "هه‌ریه‌ك له‌ خه‌لیل محه‌مه‌د ئه‌دومانى له‌ گوندى مه‌رسۆى جه‌رابلوس و حه‌مد شێخ عه‌بدۆ له‌ هه‌رێمى مسكێنى ڕۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب و حه‌سه‌ن عه‌لى له‌ ناوچه‌ى سیرین-ى باشوورى كۆبانێ و ئیبراهیم محه‌مه‌د شێخ عوسمان له‌ گوندى قیبێى ڕۆژئاواى كۆبانێ ده‌ستگیر كراون".

ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌ستگیركراوه‌كان كه‌ سه‌رجه‌میان سه‌ر به‌ مه‌رتاڵى فوراتن، دانیانناوه‌ به‌وه‌ى كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ سوپاى توركیا، له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كان ده‌سترێژى و تاڵانكارى-یان ئه‌نجامداوه‌ و چه‌ندین هاوڵاتى سڤیلیان كوشتووه‌، به‌تایبه‌ت گروچه‌ چه‌كداره‌كان له‌ عه‌فرین سه‌ڕه‌ڕاى كوشتنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ باهه‌نایان پێده‌گرن.   

لە راگەیەندراوەکەی ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبج-دا هاتووە، له‌میانى دانپێدانانه‌كه‌یاندا چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان داوا له‌ چه‌كداره‌كانى ناو فه‌یلقه‌ى شام و فورات و گروپه‌كانى دیكه‌ى نزیك له‌ سوپاى توركیا، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گروپه‌ چه‌كداره‌كان ببچڕێنن.


نیشانەکردن :

#مەنبەج

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP