فڕۆکەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک موشەکیان ئاڕاستەی دیمەشق کرد

- 1/12/2019 9:11:00 AM 2415 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیای فەرمی حکومەتی سوریا رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە موشەک بۆردومان شاری دیمەشقی پایتەختیان کردووە، بەڵام لەلایەن هێزی بەرگری سوریاوە بەشێکی زۆر لە موشەکەکان بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکان تێکشکێندراون.

ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سوری بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:15ی شەوی رابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە بەرەو سنورەکانی شاری دیمەشقی پایتەخت هاتوون و ژمارەیەک موشەکیان ئاڕاستەی شارەکە کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرچەندە بەشێکی زۆری موشەکەکان لەلایەن هێزی بەرگری سوریاوە تێکشکێندراوە، بەڵام موشەکێک بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کەوتووە.

بەپێی ئاژانسەکە بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل زیانی گیانی نەبووە و لە ئێستاشدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق گەشتکردن تێیدا ئاساییە.


نیشانەکردن :

#ئیسرائیل #سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP