دەنگدان بۆ دورخستنەوەی مسوڵمانێک لەناو کۆنگرێسی ئەمەریکادا شکستیهێنا

- 1/11/2019 11:41:00 PM 3253 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

کۆمارییەکانی تێکساس سەرکەوتو نەبوون لە دورخستنەوەی ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی موسوڵمانە.

ئەمرۆ بە دەستپێشخەری پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا، دەنگدان بۆ دوورخستنەوەی شەهید شافعی، رێکخەری گشتی  کۆمارییەکان لە شاری تارانت لە ولایەتی تێکساس ئەنجامدرا و بە ١٣٩ دەنگ بەرامبەر بە ٤٩ دەنگ شکستیان هێنا و بە زۆرینەی دەنگ لە پۆستەکەیدا مایەوە.

پاساوی کۆمارییەکان بۆ دوورخستنەوەی شافعی ئەوە بووە گوایە ناوبراو" زیاتر دلسۆز بووە بۆ ئیسلام نەک ئەمەریکا".

ئەو هەنگاوەی کۆمارییەکان لەناو کۆنگرێسدا رووبەڕووی رەخنە بووەوە بە پێشێلکردنی ئازادی بیرورا و ئاینی لە قەڵەمدرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP