شاندێکی تورکیا سەردانی ئەمەریکا دەکات

- 1/11/2019 8:43:00 PM 2636 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

بڕیارە رێکەوتی ٥ی مانگی داهاتو شاندێکی تورکیا  بۆ تاوتێکردنی دۆخی سوریا لە قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا سەردانی ئەمەریکا بکات.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی تورکیا کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، شاندەکەی تورکیا بە سەرکردایەتی سێدات ئۆناڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوەداوە جگە لەدۆخی سوریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان سەبارەت بەکاری پێکەوەیی لەرووبەڕوبوونەوەی پەکەکە و لایەنگرانی بزاڤی خزمەت دەبێت.

هەفتەی رابردوو شاندێکی سەربازیی ئەمریکا بە سەرکردایەتی جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا و بە هاوەڵی جەیمز جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعش لە سوریا سەردانی تورکیا-یان کرد و لەگەڵ شاندێکی سەربازی و دیپلۆماتی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمریکا-یان لە سوریا تاوتوێکرد.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP