ئەردۆغان سەردانى عێراق دەکات و کونسوڵخانە لە چوار شار دەکاتەوە

- 1/11/2019 2:34:00 PM 39598 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ باڵیۆزى تورکیا لە بەغداد رایگەیاند: 31ى مارس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا سەردانى عێراق دەکات.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا لە شارى بەغداد فاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا رایگەیاند: لە ئەنجامى سەردانەکەى سەرۆککۆمارى عێراق بۆ تورکیا، بڕیار وایە لە 31ى مارسى 2019رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا سەردانى عێراق بکات.

راشیگەیاندووە، کە ڕێککەوتن دەکرێت بۆ کاراکردنى ئەنجوومەنى هاریکارى ستراتیژى نێوان هەردوو وڵات، وە بۆ کردنەوەى کونسوڵخانەى تورکیا لە نەینەواو کەرکوک و نەجەف و بەسرە.

رۆژى 3ى کانوونى دووەمى 2019 سەرۆککۆمارى عێراق بەرهەم ساڵح بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە ئەنقەرەى پایتەختى تورکیاو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا و بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە کۆبوویەوەو تیایدا رێککەوتن لەسەر گەشەپێدانى پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکانى هەردوو وڵات و هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەى ژیڕخانى ئابوورى نێوانیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP