ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە ئەنبار تەقییەوە

- 1/11/2019 10:48:00 AM 1987 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە ناوى بازاڕى قەزاى قائیم لە پارێزگاى ئەنبار تەقییەوەو کوژران و برینداربوونى 26 کەسى لێکەوتەوە.

سەرچاوە هەواڵییە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە کاتژمێر 10:40 خولەکى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە بازاڕى قەزاى قائیم لە پارێزگاى ئەنبار تەقیوەتەوەو بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس کوژران و 23 کەسى دیکەش برینداربوون.

رۆژى 8/1/2019 لە قەزاى تکریتى سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەکی بەهێز روویداو بەو هۆیەوە سێ کەس کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP